خولی ڕاهێنانی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی خوێندنی ئاوێتە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئامار له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، خولێکی راهێنانی خوێندنی ئەلکترۆنی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ دەستیپێکرد.
رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٥، بەشی زانستی خۆراك و كۆنتڕۆلی جۆری لە بەرنامەیەکی ٥ رۆژە و رۆژانە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر دەستی بە خولێكی راهێنانی خوێندنی ئەلكترۆنی (E-Learning Training) بۆ مامۆستایانی بەش لەسەر وانەوتنەوە بەشێوازی ئۆنلاین و ئەلکترۆنی و شاره‌زابوون له به‌رنامه‌كانی (ZOOM , GOOGLE CLASSROOM) کرد.
ئەم خولە بەسەرپەرشتی سەرۆك بەش مامۆستا “شارا صالح علی”و وتنەوەی وانەكان لەلایەن راهێنەر مامۆستا “هەڤاڵ محمد امین” دەستی بە کارەکانی کردووە.