خولێکی په‌ره‌پێدان و فێربوونی وتنه‌وه‌ی وانه به‌شێوه‌ی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەستیپێکرد
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٤ بەئامادەبوونی پ.ی.د.چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئامار له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، خولێک بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر وانەوتنەوە بەشێوازی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی و شاره‌زابوون له به‌رنامه‌كانی (ZOOM , GOOGLE CLASSROOM) له پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەستیپێکرد.
خولەکە بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە (٤) کاتژمێر لەلایەن بەشی تەکنەلۆجیای زانیارییەکان (IT) و چەند مامۆستایەکی پەیمانگاوە بەڕێوە دەچێت، لە یەکەم رۆژدا لەلایەن اسماعیل محمد رشید مامۆستا لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری باس لەھەردوو بەرنامەی zoom و meeting کرا، کە ئەو دوو بەرنامە تایبەتن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیاریکراون بۆ خوێندنی ئۆنلاین.
شایانی باسە لە رۆژانی داھاتوودا خولەکە بەردەوامی دەبێت بۆ ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان لە بواری تەکنەلۆجیادا فێرکردنی خوێندکاران بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین.