دوو مامۆستای زانکۆ توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرز بڵاودەکەنەوە
بڵاوبونەوەی توێژینەوەیە لەلایەن هەردوو مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد ) و مامۆستا (هۆزان خالد حمەڕشید ) بەناونیشانی : (Next word prediction based on the N-gram model for Kurdish Sorani and Kurmanji)
بڵاوبونەوەی توێژینەوەکە لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز کە impact factor=4.774 جێی بایەخە.
توێژینەوەکە تایبەتە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ پێشبینی کردنی ووشەی داهاتوو بۆ زمانی کوردی. توێژینەوەکە بە بەژداری بەڕێز پرۆفیسۆر(د.طارق احمد) ئەنجام دراوە. توێژینەوەکە لە گۆڤاری Neural Computing and Applications بڵاوکراوەتەوە. لینکی توێژینەوەکە: http://link.springer.com/article/10.1007/s00521-020-05245-3