Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ 30-9-2020 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه و بەڕێز (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عطاء شێخ کریم)راگری کۆلێج و دکتۆر سیڤان سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (شاڵاو سیروان عارف) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی (Spatial Analysis of Fire Station Locations in Sulaimani City Using Geographic Information System & Remote Sensing Techniques)بەپلەی نایاب وەک خۆی پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆر دکتۆر ایاد عاشور حمزە لە زانکۆی بغداد  (سەرۆکی لیژنە)
٢-  پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سهیل صبری محمود لە زانکۆی مۆلبۆرن ئوستورالیا(ئەندام)
٣-دکتۆر مفید احسان شوک مامۆستا لە زانکۆی تەکنەلۆجی بغداد (ئەندام)
٤- دکتۆر لقمان مغدید گەردی مامۆستا لە زانکۆی کۆیە  (ئەندام)
٥-پرۆفیسۆر دکتۆر حسین محمود درویش مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیاری)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile