سیمپۆزیۆمی زیانەكانی جگەرە كیشان بەڕێوە چوو
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەل كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی زانكؤى پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمپۆزیۆمیكی لەسەر زیانەكانی جگەرە كیشان سازكرد
ڕۆژی یەك شەممە 31\5\2015 لە هۆلی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە فەرمانبەران و میوانانی دام و دەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سیمپۆزیۆمیك سازكرا بۆ هەریەك لە بەڕێزان (د. ناصح فاتح عوسمان) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی (د.نجم الدین صالح ,م. سۆران ئەمین حەمە لاو , م. محمد ابراهیم محی الدین , د.عبدالفتاح حەمە رحیم هەورامی) كە تیایدا هەریەكەیان بە پێ ی پسپۆری خۆیان هۆكار و كاریگەرییەكان جگەرە و نێرگەلە كێشانیان بە ژمارە و زانیاری و داتای تەواوە خستە ڕوو.
لە دەستپێكی سیمپۆزیۆمەكەدا(د. ناصح فاتح عوسمان) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ئەنجامی ئەو توێژینەوەی خستە ڕوو كە لەسەر بەشێكی زۆرلە خوێندكارانی كۆلێژ و پەیمانگاكان ئەنجام درا بوو لەسەر ڕێژەی ئەو خویندكارانەی كە جگەرە و نێرگەلە دەكێشن لە هەردوو ڕەگەز كە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەكە ڕووی لە زیادبوون كردووە لە ناو خوێندكاران و هەرزەكاراندا كە ئەمەش لە ڕووی تەندروستی یەوە مەترسییەكی گەورە دروست ئەكات لەسەر كۆمەڵگاكەمان .
پاشان( د.نجم الدین صالح ) پسپۆری نەخۆشییەكانی سی كورتەیەكی پێشكەش كرد لەسەر ئەو نەخۆشییانەی كە بەهۆی ئەو ماددە ژەهراوییانەی كە لە پێَكهاتەی توتنی جگەرە و نێرگەلەدا بوونی هەیە كەسانی بە كارهێن تووشی چەندین نەخۆشی كوشندە ئەكات كە بڵاوترینیان نەخۆشی شێر پەنجەیە كە ئەویش خۆی لە شێرپەنجەی سی و گەدە و ڕیخۆلە و ناو دەم و چەندین جۆری تری شێر پەنجە دەبینێتە وە .
لە كۆتاییدا هەریەكە لە بەڕێزان م. سۆران ئەمین حەمە لاو م. محمد ابراهیم محی الدین , د.عبدالفتاح حەمە رحیم هەورامی ئاماژەیان كرد بە كە لە ڕێگەی كیڕێگاكانی دوور كەوتنەوە و خۆپاراستن هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا بە تایبەتی گەنجان و هەرزەكاران لە زیانی ئەو ماددە ژەهراوییانە كە لە ڕێگەی كێشانی جگەرە و نێرگەلە بە شێوەیەكی زۆر خێرا بە ناو لەشی مرۆڤدا بڵاو دەبێتەوە وە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێر پەنجە.
هەروەها ئەركی سەجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان لەسەر ئەو بابەتە خرایە ڕوو وەكو بڵاو كردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و كۆمەڵایەتی لە بەرامبەر كۆنترۆل كردنی سەرجەم ئەو شوێن و جێگایانە وەكو كافتریا و یانەكان هەتا بتوانرێت تا ڕادەیەك زیانەكانی ئەو مادانە كەم بكرێتەوە