ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران پرسی خوێندن بەسیستمی بۆلۆنیا تاوتوێکرد
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/9/29) بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک (د.ڕووناک محمد عبداللە) و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆک بەشەکان لەگەڵ نوێنەری ژماریەک لەخوێندکاران کۆبونەوە ، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە شێواز و ڕێکارەکانی ئەنجامدانی شەش هەفتە خوێندنی خوێندکاران بە سیستەمی بۆڵۆنیا کرا.
بەووردی باس لە هەماهەنگی و هەڵبژاردنی باشترین ڕێگە بۆ ئەنجامدانی (4بۆ6) هەفتە خوێندنی مۆدیۆلەکانی سمستەری دووەمی ساڵی (2020- 2019 ) کرا. پاشان گوێ لە بۆچوون و پێشنیاری خوێندکاران گیرا . بەڵێنیش درا بەخوێندکاران ئەو گرفتانەی بوونی هەیە لەلایەن زانکۆوە چارەسەر بکرێت وپرۆسەی خوێندنەکە لەماوەی ئەو چوار بۆ شەش هەفتەی خوێندنی سمستەرەکانی ساڵی پێشوو بەباشی بەڕێوەبچێت.