Back

مامۆستایەکی زانکۆ دوو توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامەیەکی ئاستبەرزدا بڵاو دەکاتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوو توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامەی خاوەن ئیمپاکت فەکتەری ٥.٤٦ و ٤.٥.بڵاو دەکاتەوە. مامۆستا( ئاراس مسعود اسماعیل) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دوو توێژینەوەی گرنگ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە لە رۆژنامەییەکی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاکت فەکتەری ٥.٤٦ و ٤.٥. هەردوو توێژینەوە باس لە دەست نیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە بەکار هێنانی ئامێری ئێکس رەی کە توێژینەوەی یەکەم لە جۆرنالی Expert System with applications سەر بەدەزگای چاپی Elsevier ە کە تێدا تەنها ئەم توێژینەوانە بڵاو دەکرێنەوە رەسەن بن و کاریگەریان هەبێت لەسەر کۆمەلگا. ئەمە لینکی توێژینەوەی یەکەمە کە ئێستا بەردەستە بۆ خوێنەران: https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0957417420308198 هەروەها توێژینەوەی دووەم لە رۆژنامەی ‌ ‌Health information Science and systems باس لە دەست نیشان کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە رێگەیەکی جیاواز و بەبەکار هێنانی ئامێری ئێکس ڕەی ئەمە لینکی توێژینەوەی دووەمە https://link.springer.com/article/10.1007/s13755-020-00116-6
This shortcode LP Profile only use on the page Profile