Back

خولی بەهێزکردنى (فێرکردنی ئەلکترۆنیE-Learning ) بۆ مامۆستایانى زانکۆ دەستی پێکرد

خولی بەهێزکردنى (فێرکردنی ئەلکترۆنیE-Learning ) بە هاوکاری ڕێکخراوی IREX و American Corner in Sulaimani بۆ مامۆستایانى زانکۆ دەستی پێکرد

دوابەدوای بەشداریکردنى (٨) لە مامۆستایانى زانکۆمان لە خولێکدا بۆ ماوەى ٩ هەفتە کە ڕێکخراوى IREX ڕێکیخستبوو بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ مامۆستای خوێندنی بالا لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە مانگى نیسان و ئایار و حوزەیرانى ٢٠٢٠ . ڕؤژی ١٣/٩/٢٠٢٠ لەسەر بنەمای ئەو خولە خولێکى ٣ هەفتەیی دەستیپێکرد بۆ ٦٧ مامۆستاى کۆلێج و پەیمانگاکانى زانکۆ بە شێوەى ئۆنلاین.خولەکە بۆ ماوەى ٣٦ کاژێر بەردەوام دەبێت و لە ماوەى ٣ هەفتەدا پێشکەش دەکرێت هەر هەفتەى ٣ ڕؤژ ڕۆژانی ١ شەممان و ٣ شەممان و ٥ شەممان لە کاتژمێر ٢ تا ٦ ى دواى نیوەرۆ لە ١٣/٩/٢٠٢٠ تا ١/١٠/٢٠٢٠ لە لایەن ٨ مامۆستای ڕاهێنەرەوە کە بەرێز (پ.ی.د.سەرکەوت روستم حەسەن) وەک Coordinator و ڕاهێنەری خولەکە هەستاون بەو کارە و مامۆستایانى بەرێزى تر کە لە خوارەوە ناویان هاتوە وانەکان پێشکەش دەکەن بە شێوازی ئۆنلاین و لە ڕێگەى بەرنامەى Zoom .

لەخولەكەدا بەشێوەیەكی گشتی پێداویستییەكانی خوێندنی ئەلیكترۆنی و چۆنێتی كاركردن لە سیستمى فێرکردنى ئۆنلاین و ئاسانكارییەكان بۆ مامۆستایان و خوێندكاران بەشێوازێكی زانستیانە دەخرێنەڕوو ، لەكۆتایی خولەكەداو لەمەراسیمێكدا ، بەشداربووان بروانامەى بەشداربونیان پێ دەبەخشرێت وە هەر مامۆستایەک کە بەشدارە لەم خولە دەتوانن خول لە سەر ئاستی کۆلێج/پەیمانگا بۆ مامۆستایانى بەشی زانستى خۆیان بکەنەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنى خولەکە بەرێز د. سەركەوت رۆستەم حەسەن سەرۆكی تیمی مامۆستایانی بەشدار لەخولەكەدا بەخێرهاتنی مامۆستایانى بەشدار و هەریەک لەبەرێزان (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی /سەرۆکى زانکۆ و بەرێز پ.د.سۆران ابوبکر /یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەرێز کاک هاوبیر حمە علی/بەرێوەبەرى گۆشەى ئەمریکى-سلێمانى کرد وە پاشان کورتەیەکى پێشکەشکرد لەسەر خولەکە و بیرۆکەى دەستپێکردن و ئەو لایەنانەى کە سپۆنسەرى خولەکەن وەک ( باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق و ڕێکخراوى IREX ی ئەمریکی و گۆشەى ئەمریکی لە سلێمانى).

لەووتەیەكدا بەرێز یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سوپاس و دەستخۆشی و ماندونەبوونی لە لیژنەى بالاى فێرکردنى ئەلکترۆنی زانکۆ بە گشتی کرد و هیوای خواست ئەم خولە گوڕوتینێكی باشتر بەپرۆسەی خوێندن بدات و دەستخۆشی لەبەرێز کاک هاوبیر حمە علی و د.سەرکەوت روستم کرد کە بە هەول و ماندوبونێکى زۆر تا لەگەل ڕێگەى وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا و باڵیۆزخانەى ئەمریکى گەشتونەتەوە ئەوەى کە ئەم خولە دەستپێبکات بۆ مامۆستایانى زانکۆمان وە لە هەمان کاتدا ئاماژەى بەوەشدا کە بەشداربووانى ئەم خولە بروانامەی نێودەولەتییان پێدەبەخشرێت.

پاشان بەرێز هاوبیر حمە علی/بەرێوەبەرى گۆشەى ئەمریکى-سلێمانى وتی (لە سۆنگەى خەمخۆری گۆشەى ئەمریکى سلێمانى و حکومەتی ئەمریکا بۆ خوێندن لە کوردستان و لە عێراق هەموو کارەکانیان وەک کردنەوەى خول و سیمینار و کۆبونەوەکان …کردوە بە ئەلکترۆنی و Virtual وە بەتایبەت لەوەتەى ئەم پەتا جیهانییە بلاوبوەتەوە وە دەسخۆشی لە مامۆستایانى ڕاهێنەرى بەشدارکرد لەم خولە کە IREX پێشتر کردییەوە بۆ مامۆستایانى هەرێم و عێراق وە سوپاسی جدییەتی مامۆستایانى بەشداری زانکۆمانى کرد کە زۆر بەگرنگییەوە بەشداربون و بروانامەى IREX یان وەرگرت وە زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانى ئاستێکى زۆر باشی هەبووە لەو خولەدا وە باسی لە هەول و ماندوبونیان لەگەل بەڕێزان د.سۆران و د.سەرکەوت کرد کە بەشداربووانى ئەم خولە هاوشێوەى بەشداربووانى خولى پێشوى IREX بروانامە وەردەرگرن بە لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا و IREX و گۆشەى ئەمریکى-سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیک وە هەر وەک چۆن بەشداربووانى پێشووى IREX وەک ڕاهێنەر ئێستا ڕۆڵ دەبینن , هەموو بەشداربوانى ئەم خولەى ئێستاش بەهەمان ڕۆڵ دەتوانن ببینن هەمووی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەى خوێندنە تا پەکی نەکەوێت وە لە کۆتاییدا دووبارە باسی لە گرنگى ئەم خولە کرد کە پێشتر بە پارە ئەو خولە وتراوەتەوە بەلام لە ئێستادا بۆ مامۆستایانى خوێندنى بالاى هەرێم و عێراق لە لایەن IREX ەوە فەندکراوە و پارەى دراوە )

وە دواتر بەرێز پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆکى زانکۆ وتەیەکى پێشکەش کردو بەخێرهاتنی بەرێز کاک هاوبیر حمە علی/بەرێوەبەرى گۆشەى ئەمریکى-سلێمانى و سوپاسی لیژنەى ئەلکترۆنی زانکۆی کرد بۆ گشت کارەکانیان لە ساڵی رابوردوو وە راسپاردەکانى ئەم خولە بەهەند وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنى و کارلەسەرکردنى و ئامادەیی دەربری بۆ هەر پێویستی بۆ سەرکەوتنی ئەم خولە.

ناوى مامۆستایانى خول

1. Asst. Prof. Dr. Sarkawt Rostam Hassan, Coordinator/ Trainer. 2. Asst. Prof. Dr. Alaa Khalil Jumaa, Trainer. 3. Asst. Prof. Dr. Noor Ghazi M. Jameel, Trainer. 4. Asst. Prof. Dr. Ali Muhi Aldeen Omar, Trainer. 5. Dr. Hogar Mohammed Tawfeeq, Trainer. 6. M. Zanyar Ali Ahmed, Trainer. 7. M. Maha Sabah Saeed, Trainer. 8. M. Awezan Aso Omer, Trainer.

Course Technical Support Team

1. M. Jamal Kakbra/ IT Director 2. Zhana Fidakar/ Technical

This shortcode LP Profile only use on the page Profile