پەرلەمانی کوردستان سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات
لە رێگەی کتابی ژمارە ( ٨٢٨/٣/٤ ) کە واژۆی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، پەرلەمانی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی زانکۆمان لەکاتی ئامادەکردنی یاسای ( رێکخستنی ریکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان )، هەروەها پەرلەمانی کوردستان ئەو هاوکاری و هەماهەنگییە بەرزدەنرخێنێت و هیوادارە نمونە و هاوشێوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زۆر بێت.
لەماوەی رابردوودا لەلایەن رێکخراوی تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی میدیایی و بەپاڵپشتی و هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چەندین مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری راگەیاندن و ریکلام، پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە رێکخستنی ریکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمان کرا، بۆ روونکردنەوەی گرنگی پرۆژەکە چەندین سیمپۆزیۆم و کۆر و دیمانە ئەنجامدران و لە کۆتاییدا پڕۆژە یاساکە پەسەندکرا.