یٔەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی یٔاسایی ژمارە (1)ی بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) یٔەنجامدا و چەند تەوەرێكی گرنگی تاوتوێكرد.
كاتژمێری 11ی پێشنیوەڕۆی 2020/9/20 لە سەرۆكایەتی زانكۆ، یٔەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی خوێندن و یٔامادەكارییەكان بۆ ساڵی (2020-2021) كۆبوونەوەی یٔاسایی ژمارە (1)ی یٔەنجامدا كە چوار تەوەری گرنگ و سەرەكی لەخۆگرتبوو، لە سەرەتادا پ.ی.د.یٔالان فەریدون عەلی یٔەمین سەرۆكی یٔەنجومەن و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی باسی لە رەوشی تەندروستی و ڤایرۆسی كۆرۆنا ( COVID 19 ) و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە كرد و هیوای خواست سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و هاوڵاتیان سەلامەت و پارێزراوبن، پاشان دەستخۆشی لە راگر و سەرۆك بەش و مامامۆستایان و فەرمانبەران و پشوودرێژی خوێندكاران كرد كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دۆخێكی نەخوازراو دروستبوو، هەروەها سەرۆكی زانكۆ گوێی لە داواكاری و پێداویستییەكانی كۆلێج و پەیمانگەكان گرت و داوایكرد دوایین راپۆرت و پێشنیاری خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ( 2020-2021 ) و پرۆسەی خوێندنی باڵا لە زانكۆمان پێشكەش بكەن .
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كە تایبەتكرا بە بڕیاردان لەسەر كۆنووس و راسپاردەكانی لیژنەی باڵای فێركردنی یٔەلكترۆنی وە هەڵسەنگاندنی یٔامادەكاری كۆلێج و پەیمانگەكانی سەر بە زانكۆ بۆ دەسپێكردنی پرۆسەی خوێندنی یٔەلكترۆنی یٔاوێتە بۆ ساڵی (2020-2021)، لە تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكەدا كە تایبەت بوو بە كاروباری خوێندكاران تەیٔكیدكرایەوە لە یٔامادەكارییەكانی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران و پێداویستییەكانی پرۆسەی خوێندن بۆ یٔەمساڵی خوێندن، كە راگرەكانی كۆلێج و پەیمانگەكان گرفتەكانیان خستەڕوو بەتایبەتی گرفتی بەشەناوخۆیی و پرۆسەی خوێندنی یٔاوێتە بە رەچاوكردنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وە داوایان كرد دەسەڵاتیان پێبدرێت كە بەپێی تایبەتمەندی كۆلێج و پەیمانگەكان مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی خوێندنی یٔاوێتە بكەن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پ.د.سۆران یٔەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەبارەت بە خوێندنی یٔاوێتە و پێشنیارەكان روونكردنەوەی پێویستی دا بە یٔەندامانی یٔەنجومەن و دواتر باسی لە پرۆسەی خوێندنی باڵا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و یٔاماژەی بەوەكرد: كە سەرجەم گرفتە داراییەكان و پرۆسەی خوێندنی باڵا بەشێوازی یٔاوێتە باسكراون و بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێویستە لە رێكەوتی 2020/10/11 دەستپێبكات و یٔامادەكاری بۆ دەكرێت.
هەروەها پ.ی.د.دانا یٔەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و خوێندكاران باسی لە وردەكاری گرفتی كردنەوە و نەكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی كۆلێج و پەیمانگەكان كرد و مەترسییەكان و لایەنە باش و خراپەكانی بۆ یٔەندامانی یٔەنجومەنی زانكۆ خستەڕوو، كە پەیوەستی كرد بەشێوازی بڕیاردان لەسەر وردەكاری پرۆسەی خوێندنی یٔاوێتە، سەبارەت بە شایستەی دارایی مامۆستایان لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی (2020-2021 ) پ.ی.د.دانا یٔەحمەد باسی لەوەكرد كە تایٔێستا دڵنیایی پێویست لە وەزارەتی داراییەوە نییە بۆ شێوازی خەرجكردنی یٔەو شایستە دارییەی مامۆستایان.
لە كۆتاییدا بڕیاردرا
1- یٔەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا نووسراو بكرێت بۆ فەرمانگە تەندرستییەكان تاكو رای تەندروستی شارەكان وەربگیرێت سەبارەت بە رێنماییە تەندروستییەكانی هاوتا بە خوێندنی یٔاوێتە كە بەجۆرێك بێت هەموو تێكەڵی و كۆبوونەوەیەكی خوێندكاران و ستافی كۆلێج و پەیمانگەكان بەپێی رێنماییەكان بێت و تەندروستی خوێندكاران پارێزراو بێت.
2- سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی تایبەت بە كارگێڕی و دارایی، یٔەنجومەنی زانكۆ جەختكردەوە لەپێدانی یٔەو دەسەڵاتانە بە زانكۆكان لەپێناو باشتر راییكردنی كاروبارەكانی زانكۆ و كۆلێج و پەیمانگەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی خوێندنی یٔاوێتە، سەبارەت بە بەشەناوخۆییەكان یٔەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا كە بەرپرسیارێتییەكی گەورە لەسەر زانكۆیە و ناتواندرێت بە نەبوونی پشتیوانی دارایی و تەندروستی بەشەناوخۆییەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكرێنەوە.
3- ئەنجومەنی زانکۆ جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە خوێندن لەناو کەمپەسی زانکۆدا هەبێت وەکو چالاکی زانستی و چالاکی ئەکادیمی و وانەی پراکتیکی و تاقیکردنەوەکان و هەروەها پەیوەندی نێوان خوێندکار و مامۆستا و پەیوەندی خوێندکار و خوێندکار بەڵام بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی، کە بەشە زانستییەکان و کۆلێج و پەیمانگەکان رێژەکان دیاری دەکەن بۆ چۆنێتی خوێندن لەناو کەمپەس و خوێندنی ئەلکترۆنی.
4- سەبارەت بە خوێندنی یٔێواران لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، یٔەنجومەنی زانكۆ رای وابوو كە بەو شێوازەی یٔێستا و نەبوونی دەسەڵاتە داراییەكان و بەردەوامی گرفتی شایستەی دارایی مامۆستایان و ستافی یٔێواران یٔەستەمە بتواندرێت وەكو ساڵانی رابردوو پرۆسەی خوێندنی یٔێواران بەڕێوەببدرێت، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی ناڕەزایی مامۆستایان و ستافی یٔێواران كە یٔامادەنین بەو رێنماییەی لەیٔێستادا هەیە پرۆسەكە بەڕێوەببەن.
5- سەبارەت بە رۆژمێری ساڵانەی زانكۆ بۆ سیستمی خوێندنی ساڵانە، یٔەنجومەنی زانكۆ رۆژمێرەكەی بەمجۆرەی خوارەوە داڕشت كە تێیدا دەسەڵات دەدرێت بە كۆلێج و پەیمانگەكان بەپێی بەرژەوەندی پرۆسەی خوێندن کاری لەسەر بکەن.
6- خوێندكارانی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەتوانن لە سبەینێوە 2020/9/21 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زانستی زانكۆ بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
| رۆژ | رێکەوت | خوێندن |
| سێشەممە | ٢٠٢٠/٩/١ | دەستبەکاربوونی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠-٢٠٢١) |
| یەکشەممە | ٢٠٢٠/١٠/٤ | دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ( خوێندکاران ) (٢٠٢٠-٢٠٢١) |
| دووشەممە | ٢٠٢٠/١٢/٧ | تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندن |
| یەکشەممە | ٢٠٢٠/١٢/٢٧ | پشووی سەری ساڵ ( پشووی زستانە ) |
| یەکشەممە | ٢٠٢١/٣/١٤ تا ٢٠٢١/٣/٢٤ | پشووی نەورۆز ( پشووی بەهارە ) |
| یەکشەممە | ٢٠٢١/٣/٢٨ | تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن |
| یەکشەممە | ٢٠٢١/٤/٤ | رۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی |
| یەکشەممە | ٢٠٢١/٤/٢٥ | خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندن ( ٢٠٢٠-٢٠٢١ ) |
| سێشەممە | ٢٠٢١/٦/١ | تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ/ خولی دووەم |
| چوارشەممە | ٢٠٢١/٦/٣٠ | کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) |
| پێنجشەممە | ٢٠٢١/٧/١ تا ٢٠٢١/٨/٣١ | مەشقی پراکتیکی خوێندکاران |
[learn_press_profile]



