Back

سەرۆكی زانكۆ : دەخوازین گشت هەوڵ و تواناكان بەگەڕ بخرێت بۆ سەركەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ

بەئامانجی نوێبونەوەو زیاتر پێشخستنی بەشە زانستییەكان و بەهۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ساڵانە ئاڵوگۆڕ لە پۆستە زانستی و كارگێڕییەكاندا دەكات، بەوبۆنەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 15 ی ئەیلولی 2020 پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆك بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا، ڕێزلێنان بۆ هەریەك لە مامۆستا ماردین عثمان یاریدەدەری راگر لە كۆلیجی تەكنیكی تەندروستی و مامۆستا محمد عبداللە یاریدەدەری راگر لە كۆلیجی تەكنیكی ئەندازیاری پێشكەشكراو هیوای كاری باشترو سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواست وە هەروەها پیرۆزبایی ئاراستەی هەریەك لە د.یاسین مصطفی و د. طیب احمد كرا بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری ڕاگر. سەرۆكی زانكۆ پاش پیرۆزبایی لەو بەرێزانە لە ووتەیەكیدا گرنگی و ڕۆڵی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوپاتكردەوە كە لە ماوەكانی ڕابردوودا و بەتایبەت لەڕووی ڕانكینگی زانكۆكانەوە ئەنجامی گەورە بەدەستهاتووە بێگومان ئەمانەش پەیوەستەبەڕۆڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆوە، داوای كرد بۆ خوێندنی ئەمساڵ 2020-2021 گشت هەوڵ و تواناكان بەگەڕ بخرێت بۆ سەركەوتنی پرۆسەی خوێندن و هەڵگرتنی هەنگاوی زیاتر بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile