Back

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا (ماستەرو دكتۆرا) پلانی ساڵی 2019-2020

نوسینگەی پرۆفیسۆر د. سۆران سعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ، سەرجەم خوێندكارانی خوێندنی باڵا ( ماستەرو دكتۆرا) ئاگاداردەكاتەوە كەلە ڕابردوودا دەرنەچوون یان كورسی خوێندنیان بەرنەكەوتووە لە پلانی ساڵی 2019-2020: 1- تاقیكردنەوەی زارەكی بۆ ئەو پێشكەشكارانەیە كە پێشتر بەشداربوون لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و دەرنەچوون  وە نمرەكەیان ( 7.5) و بەرەو ژوورە ڕۆژی چوارشەممە 2020/9/23 كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بۆ هەموو پسپۆرییەکان تاقیكردنەوەی زارەكی لەسەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجام دەدرێت. 2- سەرجەم كورسییەكان جگە لە كورسییەكانی كەس و كاری پلە یەكی شەهیدان بەشێوازی پارالێڵ دەبێت، بۆیە پێشكەشكارانی خاڵی یەكی سەرەوە ئارەزوو مەندانە داواكاری پێشكەش بەبەشی زانستی دەكات ئەویش لەڕێگەی پڕكردنەوەی بەڵێننامەی یاسایی لەبەڕێوەبەرایەتی یاسایی سەرۆكایەتی زانكۆ كە ئامادەیە بەشێوازی پارالێڵ داواكاری پێشكەش بكات كەوا لەكاتی وەرگیرانیدا لەخوێندن سەرجەم تێچووی دارایی خوێندنەكەی لەئەستۆی خۆی دەبێت. 3- دواكات بۆ وەرگرتنی داواكاری و پڕكردنەوەی بەڵێننامەی یاسایی، ڕۆژی یەكشەممە 2020/9/20 دەبێت. 4- بەپێ ی پێویستی بەشەكان 50% ی كورسیەكان زیاد دەكرێت بۆ ئەو پسپۆریانەی كەبەشەكان پێویستییان پێیەتی. ئەم خشتەیەی خوارەوە بریتییە لە كورسییە بەتاڵەكان بۆ هەریەكە لە ماستەرو دكتۆرا:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile