خولی پراکتیکی بواری بەڕێوەبردنی کۆمپانیا (manegment) بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات
رێکەوتی ٨/٣١ لەژێر چاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی کۆتایهێنان بە خوولی پراکتیکی بواری (manegment) بەڕێوەبردنی کۆمپانیا، کە لە لایەن (پڕۆژەی کۆرەنتینەی ئەندازیاری) سازدرابوو.
خولەکە ماوەی سێ هەفتەی خایاند کە بۆ 24 فێرخواز ڕێکخرابوو، هەر فێرخوازێک ماوەی 18 کاتژمێر وانەیان خوێند و وانەکان لەلایەن ئەندازیاری کارەبا (لانە مجید) بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەداو پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بڕوانامەی باوەڕپێکراو بەخشرا بەشداربووان.
شایەنی باسە پڕۆژەی کۆرەنتینەی ئەندازیاری لەلایەن (ڕێبوار عطا محمدالدين) بەڕێوەدەبرێت.