هەواڵ و چالاکی

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی: پێشنیازكراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی خوێندنی تێكەڵ پەیڕەو بكرێت

پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان راگەیاند: بڕیاردراوە رۆژی (9/1) مامۆستایان پەیوەندی بە زانكۆ و پەیمانگەكانەوە بكەنەوەو سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبكاتەوە. هەروەها سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: پێشنیاركراوە كە خوێندن بەشێوازی تێكەڵ پەیڕەو بكرێت و بەشێك لە وانە پراكتیكییەكان لە زانكۆكان بخوێندرێت و بەشێكی تری وانەكانیش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، وتیشی: دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ‌ بەپێی رێكار و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت.  

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button