پەیمانگای تەکنیکی کەلار ستایشی کارەکانی مۆبایل تیمی کرد
مۆبایل تیمی پەیمانگای تەکنیکی کەلار کۆتایی بە کار و چالاکیەکانی ھێنا وسوپاس وڕیزلێنان بەخشرا بە تیمەکە.
دوای زیاتر لەیەک مانگ کارکردن لە پڕۆژەی (موبایل تیم)ی پەیمانگای تەکنیکی کەلار /زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزرای بوو تایبەت بوو بە توشبوانی فایرۆسی کۆرۆنا لەئێستادا زۆر بەسەرکەوتووی کۆتایی بەکارەکانی هات،
پرۆژەکە هاوکارەکی تەواوی کەرتی تەندروستی و هاوڵاتیانی توشبووی پەتاکە بوو لە ناوچەی گەرمیان .
لەماوەی کارکردندا تیمەکانی پەیمانگاکە توانیان خۆبەشانە سەردانی زیاتر لە (٢٢٢) نەخۆشی پەتای کۆرۆنا بکەن و چارەسەر و چەندین پشکنین بۆ نەخۆشەکان ئەنجام بدەن ، هەروەها لەرێگەیە تیمیکی تەلەفۆنیەوە پەیوەندی تەلەفۆنی بە زیاتر لە (٢٥٠٠) نەخۆش کراوەو ڕێنمایی پزیشکی بەنەخۆشەکان دراوە .
پڕۆژەی موبایل تیم زیاتر لەیەک مانگی خایاندو بە هەوڵ و پاڵپشتی چەند کەس و لایەنکێک ئەنجامدرا بەتایبەت بەڕێز صلاح کوێخا”سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە هاوکاری سەرکی بوون وخەرجی پرۆژەکەیان دابین کرد، هەروەها سوپاسی بەڕێز پ.ی.د.ئالان فەریدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆ دەکەن کە بەردەوام پاڵپشت وئاگاداری کارەکان بوو ، وە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەزگای مرۆیی مام پشتیوانی تەواوی کارەکان بوون ، وە هەروەها جێ دەستی”د.ایاد محمد علی” لێپرسراوی تاقیگەکانی پشکنینی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار دیارە کە خاوەنی بیرۆکەکە بو و ، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئامارو بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان وپیشەیی گەرمیان کە ئۆتۆمبێل و شۆفێریان بۆ پرۆژەکە دابینکرد و ماندوبونی هەردوو سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان د.محمد حسن و بەشی پەرستاری م.سرمد سلێمان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو بەشەکە بەرزدەنرخێنن کە بەردەوام لە ئەرکدابون لەگەل ئەو دەرچووە خۆبەخشانەی کە بەشداربوون لەو پڕۆژەکە ، سوپاسگوزاریان بۆیان کە لەماوەی کارکردنیان بەردوام بوون لە خزمەتکردنی نەخۆشەکان و ریکخستنی تیمەکان و کارەکانی پرۆژەکە لەپای ئەو هەموو ئەو خزماتانەش پەیمانگاکەمان ئەمرۆ ڕێزلێنانی بەخشی بە بەشداربوانی پرۆژەکە کە بەسەرکەوتوویی و دلسۆزانە کارەکانیان ئەنجام داوە.
لەداهاتودا پەیمانگاکەمان بەردەوام دەبیت لەخزمەتکردن و بە هەموو توانایەکی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەوکار و پڕۆژانە کە خزمەت دەکەن بە سێکتەرە جیاوازەکان.