Back

گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە 24-8-2020 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا، بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.عطاء شێخ کەریم راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گفتوگۆی تێزی ماستەری (نیان حسێن ابراهیم) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕو زانستیانە تێزی ماستەری خوێندکاری ناوبراو سەرکەوتووانە پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوون لە: ١-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حامد ترکلی هیکل لە زانکۆی صلاح الدین ( سەرۆکی لیژنە). ٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هێرش محمد مجید لە زانکۆی سلێمانی (ئەندام). ٣-د.مهدی ئاغا عباس مامۆستا لە زانکۆی  (UTM) لە مالیزیا (ئەندام). ٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  (ئەندام و سەرپەرشتیار ). ٥-دکتۆرە ڕۆژین کمال محمد امین مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار ).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile