سمپۆزیه‌مى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و ژینگه‌ى كوردستان له‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو
به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ئێستادا ئه‌و بابه‌ته گرنگه‌یه كه هه رێمى كوردستانى له قۆناغێكه‌وه گواستۆته‌وه بۆ قۆناغێكى دیكه‌ى ژیان،هه‌رچه‌نده له رووى ئابوریه‌وه بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه به‌ڵام ره‌چاوكردنى پاراستنى ژینگه‌ى كوردستانیش ناكرێت ره‌چاو نه‌كرێت،له‌به‌ر رۆشناى ئه‌و بابه‌ته ئه‌مرۆ 14/5/2015 سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سمپۆزیه‌مێكى زانستى له ژێر ناوى ” به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و ژینگه‌ى كوردستان رێكخست “كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له پێشكه‌شكارانى سمپۆزیه‌م پێشكه‌شكرا .
سه‌ره‌تا م.على كمال مامۆستا له زانكۆى كۆیه بابه‌تێكى له ژێر ناونیشانى “میكانزمى ده‌رهێنانى نه‌وت له كوردستان” پێشكه‌شكرد و پاشان م.فه‌یسه‌ڵ عبدلله مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بابه‌تێكى له ژێر ناوى “به‌كارهێنانى پێكهاته كیمیاویه‌كانى نه‌وت” پێشكه‌شكرد. له به‌شێكى دیكه‌ى سیپۆزیه‌مه كه دا پ.ى.د رێزان عمر “كاریگه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر ژینگه ” بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه له كۆتایشدا د.محمد بابه‌كر مینە مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى تیشكى خسته سه‌ر “كاریگه‌رى نه‌وت و ته‌ندروستى مرۆڤ ” .
له‌و سیمپۆزمه‌دا كه به ئاماده‌بونى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون على و قایمقامى پارێزگاى سلێمانى بەڕێز به‌ختیار عبدالرحمان هه‌ره‌وه‌ها سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بەڕێز رێكه‌وت زه‌كى ، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كاگێرى د.شێرزاد تۆفیق و ژماره‌یه‌ك له راگره‌كان و به ئاماده‌بونى مامۆستایان و نوێنه‌رى دامه‌زراوه حكومیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى له هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ى دوو كاژێرى خایاند .به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تیشك خرایه سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ئه و سامانه سروشتیه و زانستیانه ئه‌وه شیكرایه‌وه كه پێوسته كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ره‌چاوى گرنگى بابه‌ته بكه‌ن.
جێى ئاماژه‌یه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رده‌وامه له رێكخستنى سیمنارو سیمپزیۆمى زانستى بۆ گه‌شه‌دان به ره‌وتى زانست و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان .