بڕوانامەی بەشداربوون لە خولی خوێندنی ئەلیکترۆنی (TOT) بەخشرایە مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
بەمەبەستی ڕاهێنان و ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی لە زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەپاش بینینی خولێكی دوو مانگە لەلایەن نوێنەرانی مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامەی سەركەوتن و بەشداری لە خولی TOT بەخشرایە بەشداربووان.
بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن ، بیر لە خوێندنی شوێنگرەوە كرایەوەو باشترین ڕێگاش خوێندنی ئەلیكترۆنی دیاریكرا. هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوی IREX و سەفارەتی ئەمەریكا لەعێراق و هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان هەستان بە ڕێكخستنی خولی TOT كە نوێنەرانی سەرجەم زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تیایدا بەشداربوون و ژمارەیان 1051 مامۆستابوەو لەو ژمارەیەش 8 مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تیادا بوون.
لەخولەكەدا بەشێوەیەكی گشتی پێداویستییەكانی خوێندنی ئەلیكترۆنی و چۆنێتی كاركردن لەو سیستەمەو ئاسانكارییەكان بۆ مامۆستایان و خوێندكاران بەشێوازێكی زانستیانە خرایەڕوو ، لەكۆتایی خولەكەداو لەمەراسیمێكدا ، ئەمڕۆ سێشەممە 18 ی ئابی 2020 بە ئامادەبوونی پ.د. سۆران ابوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو ڕاگرانی هەردوو كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و ئینفۆرماتیك ، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەكە.
لەووتەیەكدا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سوپاس و دەستخۆشی و ماندونەبوونی لە بەشداربووان كرد و هیوای خواست ئەم خولە گوڕوتینێكی باشتر بەپرۆسەی خوێندن بدات و داوای لە بەشداربووانیش كرد لە كەمترین كاتتدا خول بۆ سەرجەم مامۆستایانی كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكەنەوەو لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەمساڵ دەست بە پرۆسەی خوێندن بكرێتەوە.
لە لێدوانێكدا د. سەركەوت رۆستەم حەسەن سەرۆكی تیمی مامۆستایانی بەشدار لەخولەكەدا تایبەت بە سایتی زانكۆ ووتی: