وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات
لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەىگواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیان خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنىدەکات.
پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠–٢٠٢١) بەهەماهەنگى ناوەندى وەرگرتن لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تۆمارى گشتى و بەشى IT زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئامادەکراوەو لە ئێستاداسەرجەم ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى (گواستنەوە) لە نێوان زانکۆکان و پرۆسەى (دابەزاندن) لە نێوان بەش و کۆلێژەکانئەنجام بدەن، پێویست ناکات بەهۆى بارودۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى وەزارەت یان زانکۆکان بکەن، بەڵکو دەتوانن كلیك(لێـــــــرە) بکەن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوى ئەنجامبدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستى ئاسانکارى و بەرچاوڕونى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن لەڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ ئەنجامدانى گواستنەوەو دابەزاندن ئاشنا بن كلیك(لێـــــــرە) بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکاندا.
سەبارەت بەو خوێندکارو قوتابیانەى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەدەن پێویستە ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابزاندن کە لەخوارەوە هاوپێچە بەباشى بخوێننەوە بۆ ئەوەى ئاشناى تەواوى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بنبەمەبەستى ئەنجامدانى پرۆسەکان و ڕێوشوێنە پێویستەکان.
كلیك (لێرە) و (لێرە) بكەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی قوتابیان خوێندکاران کە تایبەتە بە گواستنەوەو دابەزین بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ڤیدیۆیفێرکاری چۆنیەتى ئەنجامدانى داواکاری لەلایەن خوێندکار.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەت.