مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سێ توێژینەوەی زانستی بڵاودەکاتەوە
مامۆستا (ئاراس مەسعود اسماعیل) مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سێ توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامە جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە.
1. توێژینەوەی یەکەم باس لە دەستنیشانکردنی گرێی مەمکی ئافرەتان دەکات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە رێگەی ئەشیعەی (X-Ray)ەوە دەستنیشان دەکرێت، شایانی باسە ئەم توێژینەوە لە یەکێک لە بەرگەکانی ئەم رۆژنامەی خوارەوە بڵاوکراوەتەوە کە خاوەن Impact Factor :1.213 کە لە ساڵی ۱۹۹۳ەوە کاری چاپکردن دەکات.
2.توێژینەوەی دووەم باس لە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات کە وەک تولێک ئێستا بەردەستە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە نەخۆشخانەکان.
3.توێژینەوەی سێیەم کە لە جۆرنالی ( International Journal of Advanced Science and Technology) خاوەن impact factor 0.41 بڵاوکراوەتەوە، بۆ بینینی توێژینەوەی سێیەم گرتە لەم لینکە بکە.