Back

ئاگادارییەک تایبەت بەدەرچوانی پەیمانگا تەکنیکییەکان،کە خوازیارن بە سیستەمی پۆلیتەکنیک بکالۆریۆس بخوێنن

هەلی خوێندن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەلی خوێندن بۆ دەرچووانی پەیمانگا تەکنیکیەکان ڕادەگەیەنێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک / پارالێل. ئەم دەرفەتە لە (١٢/٨/٢٠٢٠) تاوەکو (٢/٩/٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت، وە خوازیارانی خوێندن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاریەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن. http://apply.registrationspu.com/poly/ تێبینی: 1- مه‌رج نیه‌ هه‌ر خوێندكارێك كه‌ داواکارى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رگرتن به‌ پێشبڕكێ به‌پێی پلانی به‌شه‌ زانستییه‌كان ده‌بێت. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان به‌پێی پلانی وه‌رگرتن ، رێزبه‌ندی نمره‌ی ده‌رچونی دبلۆم و تەمەن ده‌كرێت به‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و هیچ پێوه‌رێكی تر به‌كارناهێنرێت. 2- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە(١/١/١٩٨٠) وبچوکتر. 3- بۆ کۆلێژە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (70%) کەمتر نەبێت. 4- بۆ کۆلێژە تەکنیکییە تەندروستییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (65%) کەمتر نەبێت. 5- بۆ کۆلێژە تەکنیکییەکانى تر مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (60%) کەمتر نەبێت. بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ١٢/٨/٢٠٢٠
This shortcode LP Profile only use on the page Profile