ئاگادارى خولی ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه
اگادارى سه‌رجه‌م هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كه‌ین له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ,ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى كه پێشتر ناویان تۆماركراوه بۆ به‌شداریكردن له خولى ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه و تائێستا به‌شداریان نه‌كردووه , خولى ئاماژه‌پێدراو له به‌روارى 12/5/2015 ده‌ست پێده‌كات , تكایه به زووترین كات په‌یوه‌ندى بكه‌ن به به‌ڕێز( دكتۆره نیان كمال رشید/به‌رپرس و ڕێكخه‌رى خولى ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه) بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى .
به‌شدار بوو پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت :
یه‌كه‌م: پشتگیرى ئه‌و شوێنه‌ى كه كارى لێ ده‌كات (كۆلێژ یان په‌یمانگا)
دووه‌م: بروانامه‌ى ماسته‌ر یان فه‌رمانى زانكۆیی یان فه‌رمانى وه‌زارى یه‌كسانكردنى بروانامه ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ى ولات بوو
شایانى باسه كه خولى ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت تا به‌روارى 12/6/2015
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى زانستى و خوێندنى بالا
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى