
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو
رێکەوتی 10-8-2020 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا گفتوگۆی ماستەرنامەی (پەیمان صدیق صالح) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕو زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە پلەی زۆر باش پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حمید دویج لفتە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- دکتۆر دلێر عبید رمضان مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر(ئەندام)
٣-دکتۆر راستی دڵشاد علی مامۆستا لە زانکۆی کۆیە (ئەندام)
٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەرکەوت رۆستەم حسن لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)
٥-دکتۆر ڕزگار محمد عبدالرحمان مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(ئەندام و سەرپەرشتیار).