Back

پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین، هاوكات پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیھان بەگشتی و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەین .  دەخوازین هاتنی جەژنی قوربان قۆناغێكی نوێ بێت بەئاراستەی كۆتایی هێنان بە ڤایرۆسی كۆرۆناو گەڕانەوەی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان . جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەهەموو جیهاندا لە كەشێكی جیاوازدا بەریوەدەچێت و بڵاوبونەوەی پەتای كۆڤید 19 كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر مرۆڤایەتی بەگشتی داناوە، پرۆسەی خوێندنیش بەدەر نەبوە  لەو كاریگەرییەو خوێندنی ساڵی 2019-2020 بەپێ ی ویست و داخوازی ئەكادیمییان و مامۆستایان بەڕێوە نەچوو هەرچەندە بەهەوڵی هەموولایەك خوێندن لە فەوتاندن ڕزگار كرا ، بەڵام هیوامان زۆرە ساڵی خوێندنی ئایندە بەگوڕوتینەوە دەست پێبكەین و كاروانی زانست و خوێندن ببینەوە لوتكە. زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوپاتی دەكاتەوە كەئامانجی خزمەتكردنی زانست و خوێندنە و بەهەموو توانایەك هەوڵ دەدات ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاران بەرەو پێش ببات و بازاڕی كار بۆ دەرچوان فەراهەم بكات . دوبارە جەژنی قوربان لە سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆزدەكەین و هیوادارین ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گشت لایەك. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 30/7/2020
This shortcode LP Profile only use on the page Profile