لەسیمینارێكدا گفتوگۆ لەسەر سیستم دیزاین كرا
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ئالان فەریدون علی ئەمین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و (د.حكیم عوسمان) ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی، سیمیناری سیستم دیزاین بەرێوەچوو. ئەمرۆ 4 شەممە بەرواری 6/5/2015 لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەمامۆستایان و خویندكارانی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، بەشی بەرهەمهێنانی كانزاكان كە ژمارەیەك لەخاوەن كارگەكان و پیشەوەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەیبوون، سیمناری سیستم دیزاین بەسەرپەرشتی (د.جاسم محمد جاف) بۆ ژمارەیەك لەخویندكارانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو كە تیایدا بە كردنەوەی پێشانگایەك بۆ پیشاندانی كارو چالاكییەكانیان بۆ ئامادەبوان دەست پێكرد . پاشان لەهۆلی سیمناری كۆلیج، خوێندكارانی ئامادەكارانی سیمینارەكە سەرجەم كارو چالاكی و بابەتەكانیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد كە تایبەت بوو بە دروست كردنی كۆمەلێك ئامێری میكانیكی بۆ سود وەرگرتن لێیان لەكارگەكان, لەووتەیەكیشدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئامادەكارانی سیمینارەكە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پێ ی ڕاگەیاندن كە هەمیشە هاوكار دەبێت لە پێشخستنی توانا زانستی و پراكتیكییەكانی خوێندكاراندا