ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا
بەهۆی دەستپێكردنی پشوی هاوینەی لێژنەی باڵای یەكسانكردنی بڕوانامەكان و بەمەبەستى كەمكردنەوەی بەریەككەوتن و پاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای كۆرۆنا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە لێژنەی باڵای یەكسانكردن تاكو (1/9/2020) تەنها لە ڕێگەی ئۆنڵاین ەوە كارەكانی بەڕێدەكات، بۆ ئەم مامەڵانەشی پێویستیان بە سەردانیكردنە، هەر لە ڕێگەی ئەلیكترۆنیەوە رایی دەكرێن و پێویست ناكات هاوڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن و بەشێوەی دەستی مامەڵەی هاوڵاتیان وەرناگرین. پێشكەشكاران دەتوانن بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانەوە مامەڵەكانیان پێشكەش بكەن تاكو ئەو بەروارەی لە سەرەوە دەستنیشانكراوە.
وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان:
بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان