Back

خوێندکارانی زانکۆ نامیلکەیەک لەسەر ڤایرۆسی کۆڤید19 بڵاودەکەنەوە

لەهەوڵە بەردەوامەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، چەند خوێندكارێكی بەشی پەرستاری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، هەستاون بە نوسینی نامیلكەیەكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەزمانی ئینگلیزی، ئەوانیش (سۆزدار نجم الدین، بێریڤان ئیبراهیم، ئیمان عادل)ن. ئەم خوێندكارانەش بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵە خوێندكارێكی زانكۆكانی (سلێمانی، چەرموو) خاوەنی گرووپێكن بەناوی (نیلا) كە چالاكی زانستی ئەنجام دەدەن، ئەمەش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی رەوشی تەندروستی. نوسینی ئەم نامیلكەیەش یەكێك لەكارەكانی ئەم گرووپە چالاكەیە ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری بوون لەتازەترین توێژینەوەكان كە دەربارەی كۆرۆنا ئەنجام دراون، راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستخۆشی لەو خوێندكارە نمونەییانە دەكات، بەو هیوایەی نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەت گەیاندن بە رەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا. بۆ بینینی نامیلەكەكەش دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile