له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سیمنارێكى زانستى بۆ وه‌زیرى خوێندنى باڵا به‌رێوه‌چوو
“نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ پێشخستنى ره‌وتى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان” ناونیشانى سیمنارێكى زانستى بو كه وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌رێز )د.یوسف گۆران( له هۆلى )پیره‌مێرد( ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌شى كرد،له‌و سیمناره زانستیه‌دا كه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به هاوكارى )كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان( رێكیخستبوو به ئاماده‌بونى به‌رێز سەرۆکى كۆمه‌ڵه‌ى ئهكادیمیانى كوردستان بەریز (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون) پارێزگارى سلێمانى و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكى زانكۆكانى هه‌رێم و ژماره‌یه‌كى زۆر له راگرى كۆلێج و په‌یمانگاكان و مامۆستایانى زانكۆ ئاماده‌بون ،
له سه‌ره‌تادا باسى له چۆنیه‌تى پێشخستنى ره‌وتى خوێندى باڵا كرا‌و هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له پێشخستنى رانكى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان خرایه روو،گرنگى توێژینه‌وه‌ى زانستى نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رانكى زانكۆیى به‌ڵكو بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ست بونى زانكۆ به كۆمه‌ڵگه‌وه به‌گرنگ وه‌سف كرا كه له ئاستى پێوستدا نین و به‌و پێیه به پێنج مامۆستاى زانكۆ یه‌ك توێژینه‌وى زانستى ئه‌نجام دراوه و د.یوسف ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رانكى زانكۆكانى كوردستان له ئاستى جیهانى دا پێوسته سیسته‌مى رانكینى نیشتمانى بۆ زانكۆكان په‌یره‌و بكرێت و Bologna Process كه سیسته‌مێكى زانستى جیهانیه‌و له ئێستادا په‌یره‌وده‌كرێت،وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له ئێستادا كار بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌كات.
له پاشان د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به گرنكى كوالێتى توێژینه‌وه زانستیه‌كان كرد كه پێوسته زانكۆكانى هه‌رێم كارى له‌سه‌ر بكه‌ن ، (د.ئالان فه‌ره‌یدون علی) سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌م جۆره دیبه‌یته زانستیانه ى به گرنگ وه‌سف كرد بۆ به‌ره‌و پێشچونى ره‌وتى خوێندنى باڵا له زانكۆكانى هه‌رێم .
له پاشان به پرسیارى ئاماده‌بوان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌رێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا كۆتایى به سیمناره‌كه هات