Back

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى لێسته‌ر ى به‌ریتانى رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن واژو ده‌كه‌ن

له‌ درێژه‌ى بنیاتنانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ زانستیانه‌ى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌ مرۆ 29/4/ 2015له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشوازیكرا له‌ وه‌فدى زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانى كه‌ به‌ مه‌ستى دروستكرنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى سه‌ردانى زانكۆیان كردبوو، پێكهاتبون له‌ سه‌رۆكى زانكۆى لێستەر (پرۆفیسۆر پۆل)‌ و به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى زانکۆى لیستەربە‌رێز (د.کارزان) و،له‌لایه‌ن به‌رێزد.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆ و یارده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ وه ‌پێشوازیكران .

له‌و دیداره‌دا باس له‌ چۆنیه‌تى دروستكردنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانى كرا به‌ ئامانجى رێكخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوكارى كردنى یه‌كتر و سودوه‌رگرتن له‌ ستافى زانستى له‌ بواره‌كانى فێركردنى زمانى ئینگلیزى به‌تایبه‌ت هاوكاریكردنى سه‌نته‌رى زمانى زانكۆ، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنى فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا له‌ زانكۆى لێسته‌ر.

له‌ پاشان وه‌فدى میوان سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى یان كرد كه‌ ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌تى توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاَ و توێژینه‌وه‌ى زانستیه‌ ، له‌ نزیكه‌وه‌ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى كاروبارى ده‌سته‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌،

له‌ دوانیوه‌رۆى هه‌مان رۆژ رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن له‌ نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى لێسته‌ر دا واژوكرا.كه‌ ئه‌م هه‌نگاوێكه‌ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى زانستى و جێبه‌جێكردنى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنامه‌كه‌، جێى ئاماژه‌یه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ردەوامه‌ له‌ دروستكردنى په‌یوه‌ندى زانستى له‌نێوان زانكۆمان و زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا به‌ ئامانجى به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى زانستى زانكۆو گه‌شه‌دان به‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵتیه‌كان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile