Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریی وێبنارێكی زانكۆی كوردستان لەسنە دەكات

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆكانی هەرێم و زانكۆی كوردستان-سنە رۆژی 30/6/2020 كۆبوونەوەیەك بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوازدە زانكۆی تر لە هەرێم و لە كەركوك بەشداربوون. لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە، شیروان حامد بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆ بەسایتی زانکۆی راگەیاند لەسەر ئاستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانكۆ بەشداریی كۆبوونەكە بوون و  بابەتی سەرەكی بریتیی بوو لەوەی لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا چۆن پەیوەندییە ئەكادیمییەكان پتەوتر بكرێن لە نێوان زانكۆكانی هەرێم و زانكۆكانی ئێران بەتایبەتیش زانكۆی كوردستان لە سنە.  هەروەها ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەم مەبەستە چەند پیشنیارو بۆچوونێك خرانەڕوو لەوانەش برەودان بە ئاڵوگۆڕی خوێندكار، ئەنجامدانی كۆنفرانس و ۆركشۆپی هاوبەش، توێژینەوەی هاوبەش، هاوكاری نێوان كۆلێجە جیاوازەكانی نێوان زانكۆكانی هەردوولا و چەند كارێكی تری ئەكادیمی. جێی باسە، بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو بۆچوون و خالآنەی خرانەڕوو بڕیارە راپۆرتێك لەمبارەیەوە ئامادەبكرێت بۆئەوەی لەلایەن زانكۆكانی هەرێم و زانكۆی كوردستان لە سنە كاری جددیان لەسەر بكرێن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile