خولى خۆپاراستن له روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌رێوه‌چوو
به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هۆشیارى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى بۆ فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها پێدانى زانیارى پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خۆپاراستن له روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه ومامهڵهكردنێكى دروست له كاتى رودانى هه‌ر روداوێكى نه‌خوازراو ئه‌مرۆ 28/4/2015 له‌هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ به هاوكارى به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانى خولێكى یه‌ك رۆژى بۆ چۆنیه‌تى خۆپارێزى له روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ رێكخست،
له و خوله دا كه له لایه‌ن هەردوو بەریزان (امیر عمر فقی محمد/راهینەر) و ( شیرکۆ عوسمان کریم/ی.راهینەر) دوو كارمه‌ندى به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانیه‌وه پێشكه‌ش كرا،هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر و چۆنیه‌تى خۆپاراستن له كاتى روودانى هه‌ر رووداوێكى ئاگر كه‌وتنه‌وه بۆ ئاماده‌بوان رونكرایه‌وه،پێشكه‌شكاران ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه كه پێوسته كارمه‌ندانى فهرمانگهكانى حكومه‌ت هۆشیارى ته‌واویان هه‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته به مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تى خۆیان و فه‌رمانگه‌كانیان و پاراستنى موڵكى گشتى وه هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ى خوێندكارانى به‌شه ناوخۆیه‌كانیان به گرنگ وه‌سف كرد به مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى خوێندكاران تا به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵ بكه‌ن له كاتى به‌كارهێنانى هه‌ر ئامێرێك كه به وزه‌ى كاره‌با به‌كاربخرێت.له كۆتایدا به پرسیار‌و سه‌رنجى ئاماده‌بوان كۆتایى به خوله‌كه هات.