Back

گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو

ڕۆژی 1-7-2020 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا گفتوگۆی تێزی ماستەری (ژوان محمد رشید) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە شێوەی ئۆنلاین بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕو زانستیانە تێزی ماستەری خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (Design and simunation of patch antenna array for smart system)وەک خۆی و بە پلەی زۆر باش پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆر د.صلاح اسماعیل یحیی لە زانکۆی کۆیە  (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆر  د. هیثم کریم علی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام)
٣-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاراس سعید محمود لە زانکۆی سلێمانی (ئەندام)
٤-پرۆفیسۆر د.اسعد مبدر جاسم لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  (ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile