Back

خوێندكارێكی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بەرهەمێكی زانستی بەپێز بڵاودەكاتەوە

لە هەوڵدانێكی زانستی بەپێزدا خوێندكار (بەشیر محەمەد رەسوڵ) خوێندكاری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كتێبێكی زانستی پڕ زانیاریی پزیشكی و تەندروستی بەناوی (فریاگوزاری سەرەتایی First Aid) خستۆتە بەر دیدی خوێنەران. ئەمەش دەستكەوتێكی زانستییە كە لەلایەن خوێندكارێكی زانکۆوە بێتە بەرهەم، لایخۆشیەوە (بەشیر محەمەد) تایبەت بە سایتی زانکۆ راگەیاند: كە ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری دروستن بۆ ئەوەی بتوانن لە دوو توێی كتێبێكدا بیخەنە بەر دیدەی خوێنەران، ئەمەش لەپێناو خزمەتكردن و گەیاندنی زانیاریی بە خوازیاران و خولیایانی بواری زانست، وتیشی: بە پێویستمان زانی كە لەگەڵ هاوڕێیەكمدا ئەو هەلە بقۆزینەوەو بتوانین پێكەوە ئەم بەرهەمە پێشكەش بە هاونیشتمانیانمان بكەین، بەو هیوایەی توانیبێتمان سوودێكمان گەیاندبێت بە خەرمانی زانستی پزیشكی و بەرهەمێكمان بۆ بواری تەندروستی كتێبخانەی كوردی زیادكربێت لە هەرێمی كوردستاندا. لای خۆشیانەوە سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی كۆلێج دەستخۆشی لەو خوێندكارە نمونەییە دەكەن و هیوادارن نمونەیان زۆر بێت، وەک هەمیشەش پشتیوانیان دەبن بۆ خزمەت گەیاندن بە رەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile