ئەزموونەکانی خوێندنی ئەلکترۆنی لەگەڵ بارودۆخی کۆرۆنادا خرایەڕوو
بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێبینارێکی زانستی سەبارەت بە ئه‌زموونه‌کانی خوێندنی ئەلکترۆنی له زانکۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٦/٢٠٢٠ وێبیناری ( ئه‌زموونه‌کانی خوێندنی ئەلکترۆنی له زانکۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی لەگه‌ڵ بارودۆخی کۆرۆنادا )ئەنجامدرا، لە وێبینارەکەدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمینارێکی زانستی له‌ژێر ناونیشانی ” خوێندنی ئەلکترۆنی لە زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ” پێشکەشکرد کە تێیدا ئاسته‌نگه‌کان و جێبه‌جێکردنی پرۆسەکەی بە وردی خستەڕوو.
وێبینارەکە به‌ئاماده‌بوونی پرۆفیسور دکتۆر عمرو عزت علامه ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی وڵاتانی عەرەبی و یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە سه‌رۆک زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و ئاماده‌بوونی زیاتر له ٢٠٠ که‌س له مامۆستایانی زانکۆکان بەڕێوەچوو.