وێبیناری ” كارامەيیەكانى پێداويستيی بازاڕی كار ” بەڕێوەچوو
ناوهندی گهشهپێدان بۆ كار ( CDC )ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وێبینارێكی لە کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممه 27ى حوزەیرانی 2020 بۆ ژمارەیەک خوێندکاران بەناونيشانى ” كارامەيیەكانى پێداويستيیەكانى بازارى كار ” كه كۆمپانيا و كەرتى تايبەت، وەك بنەمايەك بۆ بەكارخستنى كارمەند بەكارى دەهێنێت، بۆ م.سه رخێڵ سيروان مامۆستا له زانكوى پۆليتەكنيكى سلێمانى رێكخست، بەمەبەستی روونكردنەوەی ئەو كارامايیانە كه كەرتى تايبەت پێويستی پێیەتی کە له كارمەندا هەبێت كه ئەوەش به Soft skills ناودەبرێت.
وێبینارەکە كه به ئۆنلاين له رێگەى خزمەتگوزاریی ( zoom ) پێشكەشكرا.