هەواڵ و چالاکی

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لیستێکى موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەى نوێى موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە، لێرەوە بە ڕاى گشتى و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانى بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندى بە موچەى وەزارەتەوە نیەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ پرسى موچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات. بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button