زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و سازمانى ته‌كنیكى كوردستانى ئێران رێكهتنامهى لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد
له‌به‌ر رۆشناى رێكه‌وتنى نێوان به‌رێزان پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى كوردستان له كۆمارى ئیسلامى ئێران وه له پێناو به‌ره‌وپێشبردنى خوێندن و راهێنانى پیشه‌ى له كوردستان ،ئه‌مرۆ28/4/2015 له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن له نێوان سازمانى فێركردنى ته‌كنیكى و پیشه‌ى كوردستان به نوێنه‌رى سید جمیل احمدیى به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمان و به‌رێز د.ئالان فریدون على سه‌رۆكى زانكۆ ئیمزاكرا،
له‌و رێكهتنامهیهدا ئاماژه به هاوكارى كردنى هه‌ردوو لا درا له بواره‌كانى فێركردنى ته‌كنیكى و پیشه‌یى وه هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارى كشتوكالی به پێى پێداویستى بازاڕى كارى كوردستان و هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئاڵوگۆرى زانیارى و پرۆگرامى توێژینه‌وه وه جگه له ئاڵوگۆرى توانستى مرۆیى و ستافى زانستى له نێوان هه‌ردوو لا كه ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى رێكهوتنهكهبوو،هه‌ر له‌و دیداره‌دا سازهمانى ته‌كنیكى ئێران به‌ڵێنى دا له ئاینده‌دا له هه‌رێمى كوردستان كاربكه‌ن بۆ مه‌به‌ستى به‌گه‌رخستنى خوله‌كانى به‌كارخستن و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار به تایبه‌ت بۆ ده‌رچوانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنى هاوكارى كردنى زانستى و ته‌كنیكیان دا به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى سه‌نته‌ره‌كانى راهێنانى پیشه‌یى له كه‌رتى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش ئامانجێكى دیكه‌ى سهردانهكهبوو.جێى ئاماژه‌یه له ماوه‌ى رابردوودا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى چه‌ندین رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگهشتنى له نێوان زانكۆ و رێكخراوه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه دا ئیمزا كردوه به مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى و خزمه‌تكردن و پێشخستنى ئاستى زانستى زانكۆ.