Back

لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی گفتوگۆی ماستەرنامەیەک بەڕێوەچوو

رۆژی یەكشەممە (2020/6/21) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (كامەران ئەمین ناسر) بە ناونیشانی ( Epidemiological Study of Cryptosporidium Infection among Cancer Patients in Sulaimani Province /Kurdistan-Iraq) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆکردن توێژینەوەکە بەپلەی زۆر باش پەسەندکرا، لیژنەی گفتوگۆی ماستەر نامەکەش پێکهاتبوون لە بەڕێزان: -د.محمد عمر محمد – سەرۆکی لیژنە -د.سیروان محسن حمد امین – ئەندام -د.تەیب ئەحمەد حەمە سوور – ئەندام – د.عبداللە ئەحمەد حەمە – ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم -د.سالار ئیبراهیم علی – ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile