Back

خولى پێنجەمى خەڵاتی ڕێکخراوی یونسکۆ- (٣٠٠٠٠٠$)سێ سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی ڕادەگەێنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت، کە ڕێکخراوی یونسکۆ بەهاریکاری لەگەڵ شێخ محمد کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم/ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو، خولی پێنجەمی خەڵاتەکانى بۆ مامۆستا و ئەکادیمی و توێژەران ڕادەگەیەنێت، ئەو خەڵاتانە بۆ ئەو مامۆستا و ئەکادیمى و توێژەرانە تەرخان کراوە، کە پڕۆژەی بەرچاو و گرنگیان بۆ باشترکردنی ئەدا و کاریگەری مامۆستا لە سەر ئاستی وڵات و جیهان پێشکەش کردوە. خەڵاتی خاوەن شکۆ شێخ حمدان کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم بریتیە لە (٣٠٠٠٠٠$)سێ سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی و، بەشێوەیەکى یەکسان بەسەر(٣) سێ براوەی ئەم خەڵاتانە دابەش دەکرێت. بۆیە ڕێکخراوی یونسکۆ داوا لە مامۆستایان و ئەکادیمى و توێژەران دەکات لە ڕێگەی دامەزراوەکانیانەوە داواکارییەکانیان بۆ بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتانە پێشکەش بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە مامۆستا و ئەکادیمی و توێژەران دەکات، هەر کەسێک مەرجەکانی ئەم خەڵاتەی تیادا بەدی دەکرێت، داواکارییەکەی بە هەردوو فۆرمی (Hard copy and soft copy) تا ڕێکەوتى (2015/7/20) پێشکەش بە سەرۆکایەتی (زانکۆمان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/بەریوەبەرایەتی پەیوەندییەئەکادیمییەکان بکات، بۆ ئەوەى دواتر بە فەرمی پشتگیری بکرێت و بەرز بکرێتەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ، لە کۆتایشدا داواکارییەکان لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانەی ڕێکخراوی یونسکۆ دەکرێت بۆ بەشداریکردن و بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتانە. تێبینی: سەبارەت بە مەرج و فۆرم و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری و هەر وردەکارییەکی تر، تکایە ئەم فۆرمانەى خوارەوە دابەزێنە: Guide For Applicants UNESCO – Hamdan Prize 2015

Application Form EN

Nomination Form EN

This shortcode LP Profile only use on the page Profile