ناوەندی CDC زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێبنارێکی ڕێکخست
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC )ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای خوێندكاران بۆ گه‌یشتنیان به بازاڕی كار وپه‌ره‌پێدانی تواناكانيان،كاتژمێر 5 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمه 20ی حوزەیرانی 2020 وێبینارێكی به ناونيشانى(ريگاكانى چونيتى دۆزينەوەى كار) رێكخست.
وێبیناره‌كه له‌لایه‌ن و مامۆستا سامان ساڵح راهێنه‌ری پيشكەوتوو له بواری بەكارخستن و مامۆستا
هه ژان کمال پسپۆرى پيشەيى و مامۆستا نه‌ورۆز به‌رێوه‌به‌ری CDC پێشكه‌شكرا.
شایانی باسە وێبنارەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەشکراو ژمارەیەک خوێندکاری بەشداریان تیاداکرد.
له ته‌واوی وێبیناره‌كه خوێندكاران به‌شێواز وچۆنێـتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ئاشناكران،دواتریش خوێندكاران له رێگه‌ی پرسیار و نامه‌ی(چات) گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌یان كرد.