Back

پرۆژه‌ي دكتۆرا له‌ چوارچيوه‌ي به‌رنامه‌ي هاوكاري عه‌ره‌بي ئه‌لماني

برۆگرامى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى ئه‌لمانى(پرۆگرامی ڕاهێنان و تۆڕه‌كان) داده‌نرێت بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و توانایانه‌ى كه‌ ده‌توانن چه‌مكى (به‌رپرسیارێتى پشتگیرى و یارمه‌تى) بپارێزن،له‌چوارچێوه‌ى چه‌مكى گشتى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ده‌ستپێكردن به‌ پڕۆژه‌ ى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفته‌ ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕامیارى و گرقته‌كانى تر كه‌ ڕوبه‌ڕوى ووڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌و ه‌ و ده‌بێته‌ هۆى لاواز بۆنى هه‌لى گه‌شه‌پێدانى گشتى به‌رده‌وامى ئاشتى له‌داهاتودا،پێویسته‌ توێژینه‌وه‌كانى دكتورا په‌یوه‌ندیدار بێت به‌تێكرای بابه‌تى ململانی ،دروستكردنه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

پرۆگرامی پیكهاته‌و پاره‌پێدان (فه‌ندكردن)

• پرۆگرامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ بێت

• مانه‌وه‌ له‌ المانیا بۆ ماوه‌ى 12 مانگ

• -پرۆگرامه‌كه‌ له‌ مانگه‌ سێبته‌مبه‌ر (مانگى 9) ده‌ست پێده‌كات له‌ زانكۆى ڕوهر بوخو م(RUB) ) له‌په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى په‌ره‌سه‌تدن و سیاسه‌تى په‌ره‌سه‌ندن

(IEE) (http://www.developmentresearch.org/index.php/study-programmes/phd-ids.html

• خوێندكارانى زانكۆ ى ووڵاته‌ عه‌ره‌بێكان كۆرسى زمانى ئه‌ڵمانى وه‌رده‌گرن وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێن كه‌ خوێندكاره‌ ئه‌ڵمانێكان كۆرسى زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگرن

• هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانى امریكى له‌لوبنان(بیروت) و زانكۆى ئوردنى له‌ عمان میواندارێتى دوو مه‌شقى هاوینه‌یی پسپورى جۆراوجور ى ده‌كه‌ن.

• پاڵێوراوانى دكتۆراه به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ كۆنفرانسى ساڵانه‌ى دكتۆرا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى .

• بۆ ماوه‌ى خوێندنی پاڵێوراوانى دكتۆراه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ، ووڵاته‌ عه‌ره‌بێكان به‌خشینى خوێندنیان دابین كردوه‌ .

سه‌رپه‌رشتیكردن:

هه‌موو پاڵێوراوانى دكتۆراه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌ پرۆفیشنه‌له‌كانى هه‌ردوو دكتوراه‌ له‌خوێندنى په‌ره‌سه‌ندنى نێوده‌وڵه‌تى و ناسنامه‌ى دكتوراه‌ له‌ په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى په‌ره‌سه‌ندن و سیاسه‌تى په‌ره‌سه‌ندن (IEE (، زانكۆى روهر-بوخوم (RUB ( و هاوكارانى به‌رنامه‌ وه‌كو:

• زانكۆى ئوردن-عمان [http://www.ju.edu.jo/home.aspx]

• زانكۆى ئه‌مریكى لوبنانى – بیروت [http://www.lau.edu.lb/

جگه‌ له‌وه‌ش كارنیجى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست –بنكه‌ بیروت [http://carnegie -mec.org/ كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ پرۆگرام و چالاكێكان.

پاڵێوراوانى چاوه‌ڕوانكراو ه‌كانو وپێوه‌ره‌كانى شیاوى

• پاڵێوراوانى سه‌روى ناوه‌ند –پله‌ى پێشكه‌وتو ،(ماسته‌ر یان پله‌یه‌كى هاوتا) له‌ یاسا ،كۆمه‌ڵایه‌تى یان زانستى سیاسى ،كۆمه‌ڵناسى، زانستى مرۆڤناسى، ئابورى یان جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئابورناسى، ئابورناسى كشتوكاڵى یان كۆمه‌ڵناسى ژینگه‌یی و ئابورناسى سه‌رچاوه‌كان یان بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ، ووڵاته‌ هاوبه‌شه‌كان (ئوردن و لوبنان) وه‌ ئه‌گه‌ر بگونجێت باشتر وایه‌ خوێندكارى ناوچه‌ ناكۆكێكان كه‌ شه‌ڕى تێدایه‌ وه‌ك (عیراق و سوریا).

• لێهاتویی له‌زمانى ئنگلیزى سه‌لمێنراو بێت به‌ بڕوانامه‌ى لێهاتویی زمانى ئنگلیزى

(IELTS Band 6 or TOEFL 550 paper based / 213 computers based / 80 internet based)

یان به‌خستنه‌ ڕوى نوسراوێك یان دوكیومێنتێك بیسه‌لمێنێت كه‌ خوێندنى پێشوى به‌ زمانى ئنگلیزى بوه‌.

• بایه‌خ و توانایه‌كى زۆرى هه‌بێت له‌ كاركردن له‌ چوارچێوه‌یه‌كى فره‌چه‌شنه‌ى پسپۆرى و ڕۆشنبیرى.

• هاندانى پاڵیوراوانى ڕه‌گه‌زى مێ

پاڵێوراوان ده‌ستنیشان ده‌كرێن له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌كۆبه‌نه‌وه‌یه‌كى ئاماده‌یی له‌مانگى 6،7 (شه‌ش و حه‌وت) 2015 ، وه‌ پاڵێوراوان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ كۆتایی مانگى 7(حه‌وت) به‌ ئیمه‌یڵێََك .

فۆرمى داواكارى و ڕێنماێكان ده‌ستده‌كه‌وێت و داده‌به‌زرێنرێت له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م لینكه‌وه‌:

http://www.development-research.org/index.php/study-programmes/phd-ids/germanarab-programme.html

داواكارى و پێشكه‌شكردن له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵ ده‌بێت

هه‌موو فایله‌كان به‌نوسراوى ڕاسپارده‌كانه‌وه‌ ده‌بێت بنێردرێت یان به‌ ((PDF له‌ ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه‌ بۆ ieephd(at)rub.deیان به‌شێوه‌ى كاغه‌ز بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ى خواره‌وه‌:

ناونیشانى په‌یوه‌ندى به‌ پۆسته‌وه‌ هه‌بێت

Institute of Development Research and Development Policy

Dr. Anja Zorob

Building GB, Room 1/161

Universitätsstr. 150

D-44801 Bochum – Germany

داواكاریه‌ دواكه‌وتوه‌كان و نیمچه‌كان وه‌رناگیرێت

دوا مۆڵه‌ت بۆ داواكردن و پێشكه‌شكردنى :

30/4/2015

بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بكه‌ن:

http://www.development-research.org/index.php/study-programmes/phd-ids/german-arab-programme.html

This shortcode LP Profile only use on the page Profile