Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/١٤ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا “کوردستان ئەحمەد حەسەن” لە بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری ـ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی ” التکامل بین إدارة التکلفة الرشیقة الإدرة المرئیة و انعکاساتها علی تحسین أداء الشرکات ” بەڕێوەچوو. گفتوگۆی ماستەر نامەکەش لە کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ دەستیپێکرد، ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ١.پ.ی.د. عوسمان عەبدولقادر ـ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ـ سەرۆکی لیژنە ٢.پ.ی.د. رزگار عەبدوڵا ـ زانکۆی سەڵاحەدین ( هەولێر ) ـ ئەندام ٣.م.د.ساکار زاهیر ـ زانکۆی تەکنیکی باکوور ( کەرکوک ) ـ ئەندام ٤.پ.د. غازی عەبدولعەزیز ـ زانکۆی تەکنیکی باکوور ( کەرکوک ) ـ ئەندام و سەرپەرشتیار.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile