گفتووگۆی ماستەرنامەیەک لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٠/٦/١١) گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (کمال عزیز عینایەت) بە ناونیشانی (Evaluation of knowledge,Attitude and practice of Medication use amang the Residents of Sulaimani Governate) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتووگۆ، توێژینەوەکە بەپلەی زۆر باش پەسەند کرا.
لیژنەی گفتووگۆی ماستەر نامەکەش پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
-د.محمد عبدالرحمن شێخانی – سەرۆکی لیزنە
-د.کۆسار محمد علی – ئەندام
-د.علی حاتم حسین – ئەندام
– د.محمد بابەکر مینە – ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم
-د.مەریوان عبداللە حمە صالح – ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.