مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات
رۆژانی ٦ ـ ۸ـی ئەم مانگە، پ.ی.د.هێرش رەسوڵ موراد، مامۆستای بەشی تەکنیکی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، بە توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ پ.ی.د.حەبیب کەرکوکی، بە ناونیشانی (تأثير إعلانات التسويق الإجتماعي في سلوك الجمهور / دراسة لعينة من مواطني اقليم كردستان حول فيروس كورونا) بەشداریی لە نۆیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (مرکز لندن للبحوث والاستشارات) بە هاوکاریی (مرکز یونیفرسال للبحوث بلندن) بە ناونیشانی (تداعيات کوفید 19) کرد، کە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.