Back

لە گفتوگۆیەكی ئەكادیمیدا رۆژی ژینگە بەرزنرخێندرا

لە رۆژی جیهانی ژینگەدا یەكێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەشەكردنی بەردەوام و ژینگە گفتوگۆیەكی كراوەی بەناونیشانی ” ئێستا كاتی كاركردنە بۆ ژینگە ” رێكخست، كە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بابەتێكی گرنگی سەربارەت بە پاراستی ژینگەپێشكەشكرد. بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گفتوگۆكە بەشێوەی ئۆنلاین و بەئامادەبوونی زیاتر لە 250 كەس لە سەرۆكی زانكۆكان و نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان و بەرپرسانی حكومی وڵاتانی عەرەبی و پسپۆڕانی بواری ژینگە بەڕێوەچوو، كە لەسەر ئاستی عێراق تەنیا دوو سەرۆك زانكۆ بەشداربوون ئەوانیش پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.ئەیاد بەرزنجی سەرۆكی زانكۆی كیتاب، كە تێیدا 39 پسپۆڕی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی باسیان لە گرنگی پاراستنی ژینگە كرد، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن گرتە لەم لینكە بكەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile