كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ژینگە بەڕێوەدەچێت
لە رۆژی جیهانی ژینگەدا، رێكخراوی ( یەكێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەشەكردنی بەردەوام ) رۆژی 2020/6/5 بەشێوەی ئۆنلاین كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بەناونیشانی ” ئێستا كاتی كاركردنە بۆ ژینگە ” رێكدەخات كە تێیدا 39 پسپۆڕی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی باس لە گرنگی پاراستنی ژینگە دەكەن، بەشداریكردن بۆ هەمووانە و بێبەرامبەرە بەشداربوونیش بڕوانامەیان پێدەدرێت، هەر كەسێك ئارەزوومەندە و دەیەوێت بەشداری بكات دەتوانێت بۆ خۆتۆماركردن گرتە لەم لینكە بكات.