Back

سەرۆکی زانکۆ: بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی کۆلێج و پەیمانگاکانمان بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا جێ بەجێ دەکەین

کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١٤ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو و تێیدا وردەکاری بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تاوتوێکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا. لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا کە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی باسی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردو داوایکرد کە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەن و لەو روانگەیەشەوە روونکردنەوەی پێویستی بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەداو رایگەیاند: ئەم بڕیارانە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی و دارایی خوێندکاران و مامۆستایان دراون و پێویستە بەپێی تایبەتمەندی بەش و کۆلێج و پەیمانگاکانمان وردەکارییەکەی دابرێژین و بە روونکردنەوەی پێویستەوە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی لێ ئاگادار بکرێتەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا راگرانی کۆلێج و پەیمانگاکان پێشنیار و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو و بەگرنگیان زانی کە لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە دەسەڵات بدرێت بە راگرەکان تاوەکو بەپێی تایبەتمەندی پەیمانگا و کۆلێج و بەشەکانیان ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بۆ ئەمەش سەرۆکی زانکۆ بڕیاریدا لە زووترین کاتدا ئەو دەسەڵاتانە بدریت بە ئەنجومەنی کۆێج و پەیمانگاکان. ئەنجومەنی زانکۆ چەندین پێشنیاری تایبەت بە هەڵسەنگاندنی خوێندکاران خستەڕوو و پاش هەڵسەنگاندنیان بڕیاردرا بەپێی تایبەتمەندی کۆلێج و پەیمانگاکان و پسپۆڕییە جیاوازەکان و بەشە جیاوازەکانی زانکۆمان لە هەفتەی داهاتوودا بڕیاربدرێت و بەزووترین کات ئاڕاستەی مامۆستایان و خوێندکاران بکرێت، بۆ سیستمی ساڵانەو سیستمی بۆڵۆنیا. هەروەها ئەو میکانیزمانە باس کران کە تایبەتن بە پەیوەندی دروستکردنەوە لە نێوان مامۆستایان و خوێندکاران، ئەویش بە رەچاوکردنی دۆخی خوێندکاران و مامۆستایان و دابینکردنی هەر پێداویستییەک لەو پێناوەداو بەپێی توانای زانکۆ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر رۆشنیاری رونکردنەوەکانی سەرۆکی زانکۆ، پێیان باشبوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی دارایی زیاتر بدات بە زانکۆکان، چونکە نەبوونی دەسەڵاتی دارایی و سەربەخۆیی دارایی زانکۆکان کاریگەری گەورەی لەسەر هەنگاوە زانستی و ئەکادیمییەکانی زانکۆکان دروستکردووەو بۆ ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان و زانکۆکانیش پێویستییەکی هەنوکەییە. ئەنجومەنی زانکۆ چەندین پێشنیاری تایبەت بە هەڵسەنگاندنی خوێندکاران خستەڕوو و پاش هەڵسەنگاندنیان بڕیاردرا بەپێی تایبەتمەندی کۆلێج و پەیمانگاکان و پسپۆڕییە جیاوازەکان و بەشە جیاوازەکانی زانکۆمان لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار بدرێت و بەزووترین کات ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران بکرێت، بۆ سیستمی ساڵانەو سیستمی بۆڵۆنیا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile