Back

سەرۆكی زانكۆ سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات

بەهۆی بارودۆخی نائاسایی ئێستای هەرێمی كوردستان و بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و پشوە فەرمییەكان و قەدەغەی هاتوچۆو مانەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ماڵەكانیاندا و پابەندبونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بەردەوامبوونی مامۆستایان لە سەر خوێندنی ئەلیكترۆنی پاڵپشتیكار لەکاتی پێویستدا ، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ دەكات. لە فەرمانێكدا بەژمارە 448 لە 2020/5/27 پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهۆی بەردەوامبوونی مامۆستایان لە سەر خوێندنی ئەلیكترۆنی پاڵپشتیكار و ئەنجامدانی چەندین وۆركشۆپ و كۆبونەوە لەڕێگەی ئۆنلاین و ئامادەباشیان بۆ نەفەوتاندنی خوێندنی خوێندكاران بۆ ساڵی 2019-2020 وە بارودۆخی نائاسایی ئێستای هەرێمی كوردستان و بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و پشوە فەرمییەكان و قەدەغەی هاتوچۆو مانەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ماڵەكانیاندا و پابەندبونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزییەكان و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ، سوپاسنامەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەموو كۆلێج و پەیمانگاكان و سەرۆكایەتی زانكۆ كرد . لە فەرمانەكەدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هیواخوازە هەموولایەك سەلامەت بن و بەردەوامبن لەخزمەتكردنی زانست و خوێندنی باڵا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile