Back

دامەزراندنی سەنتەرێكی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنان لەنێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كۆمپانیای هواوی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

لەپاش ئەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای هواوی تایبەت بەبواری گەیاندن و تەکنۆلۆجی نێودەوڵەتی، رێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین لە كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا واژۆکرد، تایبەت بە کردنەوەی سەنتەرێکی ئەکادیمی گەورەی راهێنان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا ، ئەمڕۆ 21 ی ئایاری 2020 نوێنەری كۆمپانیای هواوی بەمەبەستی جێبەجێكردنی خالەكانی ڕێككەوتنامەكەیان لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی سەرۆكی زانكۆیان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 21 ی نیسانی 2020 پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ پێشوازیكرد لە كوردۆ شاڵی جێگری بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکانی كۆمپانیای هواوی لە عێراق و جەمال نوری لە پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان ، كەمەبەستی سەردانەكەیان جێبەجێكردنی خاڵ و بڕگەی ڕێككەوتنامەی نێوان كۆمپانیای هواوی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بوو كە لەسەر بنەمای كاری هاوبەش و كردنەوەی سەنتەرێكی ئەكادیمی گەورەی ڕاهێنانە لەشاری سلێمانی. لەووتەیەکیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، خۆشحاڵین لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورەی ووڵاتی چیندا هەماهەنگیمان هەبێت و بتوانین سوود بەیەكتر بگەیەنین چونكە لەڕاستیدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی زانكۆیەكە بە پراكتیكی دەچێتە بازاڕی كارو زۆرترین هەوڵی بۆ ئەوەیە كە دەرچووانی هەلی كاریان بۆ دەستەبەر بكات، وە كۆمپانیای هواویش یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی بواری پەیوەندییەکان و تەكنەلۆجیای دونیا و ئەزمونی زۆری كاركردن و بەبازاڕكردنی هەیە كە لە ئێستا وەکو پێشەنگی تەکنۆلۆجیا کاردەکات و سیستیمی (5G)یش دەرخەری ئەو راستییەیە. هەروەها ڕایگەیاند ئومێدمان زۆرە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوودی باش لە پەیوەندییەكانی نێوامان و سەنتەرەكە ببینن بۆ داهاتووی خۆیان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان ،هەروەها ووتی مایەی خۆشحاڵییە كە لەسەر ئاستی پیشەیی لە هەموو عێراقدا تەنها زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی صلاحدین ئەم ئەكادیمیایەی تیادا دەكرێتەوە. وە هیوامان زۆرە لەئایندەدا ئاستی پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین. كوردۆ شاڵی لە ووتەیەكدا دوپاتی كردەوە خۆشحاڵن لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەماهەنگبن بۆ خزمەتكردن و كردنەوەی ئەكادیمیایەكی پێشكەوتوو كە چاوەڕێ دەكرێت خزمەتگوزاری ئاست بەرز پێشكەش بكات و بتوانرێت ڕاهێنان لەزۆر ڕوەوە ئەنجام بدات، ئامادەن پشتیوانی لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن و هاوکاری زانکۆکە بکەن بەتایبەتی لەکردنەوەی خولی بەهێزكردن و فێركاری، کە دەبێتە دەستپێکی کارێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان و سودێکی زۆری بۆ خویندکاران و مامۆستایانی زانکۆ دەبێت، بەجۆرێک هواوی زانیارییەکانی خۆی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی هاوبەشی پێدەکات. بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە، کۆمپانیای هواوی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو لەسەرجەم بوارەکاندا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دادەمەزرێنێت، کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران دەتوانن سوود لەو تاقیگانە ببینن و بڕوانەمەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیا چینییەکە بەدەستبهێنن، ئەمە جگە لەوەی زانکۆ ئاسانکاری دەکات و شوێن و پێداویستییەکانی کردنەوەی ئەو تاقیگانە دابین دەکات و یەکێک لەو خولانەشی کە لەنزیکترین کاتدا کۆمپانیا چینییەکە دەستی پێدەکات، کردنەوەی خولێکە بۆ باشتر ناسینی (5G) و هەنگاوەکان و شێوازی بڵاوبوونەوەی و گرنگییەکەی بۆ ئایندەی تەکنۆلۆجیا لەجیهاندا. شایانی باسە بەشداربووان لە (مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران) لە خولە جۆربەجۆرەكاندا بڕوانامەی نێودەوڵەتیان پێدەبەخشرێت .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile