گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
سەرەڕای بارودۆخی نائاسایی ئێستای هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید١٩ و جێبەجێ نەکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان و ئەو بارگرانی و ناڕەحەتیانەی بۆ پرۆسەی خوێندنی باڵا دروستبووە،
ئەمڕۆ 20-5-2020 کاتژمێر 10ی بەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گفتوگۆی تێزی ماستەری (شادی بکر احمد) خوێندکاری ماستەری بەشی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆكە له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستیانە تێزی ماستەری خوێندکاری ناوبراو وەک خۆی و بە پلەی زۆر باش پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوون لە: ١-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. صادق الیاس عبداللە (سەرۆکی لیژنە) ٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.جودت علی یعقوب(ئەندام) ٣-د.دیار عمر کاکە (ئەندام) ٤-د.حمید دویج لفتە (ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم) ٥-د.ایاد فائق شهاب (ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم)